25/8/2024
قەیرانە دروستكراوەكانی هەرێمی كوردستان كە دەسەڵات لە زۆرینەی بەرپرسە هەر خۆی لە قەیرانی داراییدا نابینێتەوە، تێكدانی شیرازەی خێزان، نەمانی بەختەوەری لە نێو خێزانەكان قەیرانێكی دیكەن و بەرۆكی هاووڵاتیانی گرتووە.
بۆ تیشك خستنە سەر ئەم بابەتە و لەمپەرەكانی بەردەمی، مەڵبەندی سۆرانی كۆمەڵی دادگەری سمینارێكی جەماوەری بۆ بەختیار تاڵەبانی، پزیشك و هاوكات شارەزاش لە بواری پەروەردە بەڕێوە برد.
كەیفی وەرتی/ كارگێڕی مەڵبەندی سۆرانی كۆمەڵی دادگەری
بەختیار تاڵەبانی، پزیشك و شارەزای پەروەردەیی
لە هەرێمی كوردستان ڕۆژ دوای ڕۆژ بە بەرنامەی پێشوەختەی دەسەڵاتی عەلمانی كار بۆ برەودان بە بیر و ڕەوشتی نامۆ بە خێزان و تاكی كوردی دەكرێت، بەڵام لە بەرانبەردا وەك دەوترێ "دەسەڵات كەلتووری بەدەست ئیسلامییەكانەوەیە" و بەردەوام لە ڕێگەی پابەندبوونی زیاتر بە ئایین و ئاكارە بەرزەكان كار لەسەر پاراستنی خێزان و تاك دەكەن.
بێستون نەجیم/ چالاكی مەدەنی
هاووڵاتی
لە پاڵ قەیرانە سیاسی و ئابوورییەكان، ئاماری تاوان و پرسە خێزانی و كۆمەڵایەتییەكان هەڕەشەی جددین لەسەر بوونی هەرێمی كوردستان، ساڵ لە دوای ساڵیش ڕێژەی سەدییان بەرز دەبێتەوە، هەر بە نموونە ئێستا وای لێ هاتووە تەنیا باندێك لە ماوەی مانگێكدا 100 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر ساغ دەكەنەوە!
Негізгі бет تێكدانی شیرازەی خێزان یەكێكە لە قەیرانە دروستكراوەكانی هەرێمی كوردستان
Пікірлер