💿 بۆ یەکەمجارە بە کوالێتی بەرز بڵاودەکرێتەوە
کۆنسێرتی ستۆکهۆلم ساڵی 2002
تایبەت بە | دیار تاهیر ©
بەشی | یەکەم - 1
💿 - سەردانی ئەم پلاتفۆڕمانە بکە
bit.ly/2RWOqHX | ئینستاگرام
bit.ly/34WpNA5 | کەناڵی تێلگرام
bit.ly/2VsaagJ | فەیسبووک
#exclusive_diyar_tahir
💿 تێکست - تاسەی تۆم کەردەن
دڵە بە هیوای گەردن پڕ خاڵان
خۆت مەدە لە تیر موژەی چاو کاڵان
سەیری گوڵێ بکە لە عەشقی دڵدار
یەخەی خۆی دڕی دای بە قەو چڵدا
بێهودە بولبول لەم چڵ بۆ ئەو چڵ
لەبەردەردی دڵ وا بێ دەنگە گوڵ
بسوتێ وەک شەم
بێ زیاد و کەم
هاوڕازت کزە
سۆزی دەرد و خەم
یارێ ئەو یارە
ئێشێ ئازارە
دەردی هیجرانە
وەک ژەهری مارە
جەوی خەم لە سینگ
دڵی دڵ خەمگین
بۆچی بێ ئەبێ
ناڵە و گریە و شین
....
خۆرەتاوم خوێن
دیدەی پڕ دەردە
نەسیمم شنەی
هەناسەی سەردە
نە دەردەدارم
نە کەسم مەردەن
ڕەنگ زەرد و پەشێو
تاسەی تۆم کەردەن
وەرە سەیری کە
ڕوومەتی زەردم
پشتی چەماوم
تاسەی تۆم کەردەن
Негізгі бет تایبەت .. لەیلا فەریقی - مەقام حیجاز | Laila Fariqi - Maqam Hijaz
Пікірлер: 447