هونەر حەمەجەزا لە گەشتێک دا
یادگارییەکانی حەمەجەزا ی باوک دەکاتە دیاری جەژن
(شیلانە زیز بوونت نزیکە مەرگی منە) حەمەجەزا دەیوت مەبەستم لە شیلانە کوردستان بوو ،(بیبی خانم کچەکەت ماڵی رمانم) گۆرانیەک لە بنەمادا کوردی نەبوو بەڵام حەمەجەزا کوردانە دەیچڕی،(بەلەنجە وبەلەنجە)،گۆرانیەکی فۆلکلۆر بەڵام بەچریکەی حەمەجەزا چێژێکی تری پێ دەبەخشین،کەژاڵ هەی قژزەرد...) ئاوازێکی فۆلکلۆر،بەڵام مۆرکی حەمەجەزای پێوەیە و یەکێکە لە گۆرانیە رەسەنەکانی هەگبەی تژی هونەر و ئاوازی حەمەجەزا ( کۆڵانی تەنگەبەر)گۆرانیەکی دڵداری و وێردی سەرزاری عاشقان، (خەلکی لای خۆتانم)،حەمەجەزا لەسەردەمی رژێم گەر مەجالی وتنی هۆنراوەیەکی شۆڕشگێڕی نەبا،ئەوا لە کۆڵانی تەنگەبەر بە رەقیبانی دەوت (خەلکی کوردستانم )
ئەو پێنج گۆرانیە مشتێکن لە خەرمانی هونەری نەمر وزیندووی حەمەجەزا، لە گەروی کاکەهونەریش ئەو ئاسۆیە دەبینین .حەمەجەزا جگە لە هونەرەکەی ،حەمەجەزایەکیشی بۆ جێ هێشتوین، لەسەر رێچەکەی خۆی،هونەری،چریکەی،هەڵوێستی ،بۆکورد و ئازادی و ژیان بچریکێنێ،ئێمەش بەو هیوایە گوێمان هەڵخستووە،کاکە هونەر لەلایەک شەیدایانی چریکەی جەزا خۆشحاڵ بکات،لەلایەکی تر رۆحی حەمەجەزای باوک ئاسوودە بکات،بە ئاواز وچریکەی هەست بزوێن،بە گۆرانی و مەقامی خەم رەوێن،
لەکۆتایی دا ،سڵاو لەگیانی پاکی حەمەجەزا و گەروو وچریکەی کاک هونەریش خۆش و هەمیشە لە بەرەوپێش چوون دابێت لەسەر رێبازی حەمەجەزای هونەرمەند و نیشتمان پەروەر.
پیرۆزە ، پیرۆزە، پیرۆزە
----------------------------------------------------------------------------------------------------١١-٥-٢٠٢١ / عەبدولواحید ئیدریس
Негізгі бет Музыка ئاوێتەیەک لە ئەوینی حەمە جەزا، بە دەنگی هونەر حەمە جەزا
Пікірлер: 31