خوشڪم شەخسیاتی خێزانەڪەت گرینگترە لە حەزوو ئارەزووی ڪوڕێڪ، ئاگات لێبێت لەدەستی بدەیت ناگەڕێتەوە ..
ئیمامی شافعی خوا لێی ڕازی بێت چەند جوانی فەرمووە: ڕابواردن بە ڪچی خەڵڪ قەرزێڪە ڕۆژێڪ دەبێت بیدەیتەوە، جا بە خوشڪەڪەت بێت یان ڪچەڪەت یان هاوسەرەڪەت بێت، جا هەر چۆنێڪ بێت دێتەوە ڕێگەت ..
منیش پێتان ئەڵێم:
تەنها بووەستن دێتەوە ڕێگەتان ئەوەی بەسەر ئەوانی ترتان هێنا، ئینجا لە ڕووی هەموو شتێڪەوە، بوختانیان بۆ بڪەن بوختانت بۆ ئەڪرێتەوە، غەیبەتیان بڪەیت غەیبەتت ئەڪەنەوە، پێیان ڕابوێریت پێت ڕائەبوێرنەوە، زوڵمیان لێ بڪەیت زوڵمت لێ ئەڪرێتەوە، قسەی ناخۆشیان پێ بڵێن قسەی ناخۆش یەتەوە ڕێت، باش بیت لەگەڵیان باشە دێتەوە ڕێت، چاڪ بیت لەگەڵیان چاڪە دێتەوە ڕێت، بەخشندە بیت خوا بەخشندە ئەبێت لەگەڵت، لێبووردە بیت لەگەڵیان خوا لێبووردە ئەبێت لەگەڵت، سێربڪەن یاسایەڪی چەنە جوانە، دڵی ڪەسێڪ بشڪێنیت و بریندار بڪەیت خراپ دڵت ئەشڪێتەوە و بریندار ئەڪرێیتەوە، بە ڪورتی هەر چی بچێنی هەر ئەو ئەدوریتەوە الحمد للە🙂
Негізгі бет وریای خۆت بە خوشڪم، خۆش باوەڕ مەبە ‼
Пікірлер