ئەی دڵ وەرە هۆشیار ببە (هذا طريق العاشقين)
مەحوی جەماڵی یا رببە (هذا طريق العاشقين)
لەم لاوە گریەی نای و نەی ، لەولاوە خەندەی جامی مەی
ئاگر لەعالەم بەربدەی ((هذا طريق العاشقين))
جارێ لە چاوان بگرە خەو ، بگری بەناڵەی نیوەشەو
تابێتە دەر خورشدی نەو،(هذا طريق العاشقين)
شۆردی دڵ سۆزی دەروون ، زووخاوی جەرگ و مەوجی خوون
خوێنی گەش و فرمێسکی روون ،(هذا طريق العاشقين)
تا دڵ نەسوتێ دەم بەدەم، فانی نەبێ سەر تا قەدەم
پەروانەقەت ناگاتە شەم، (هذا طريق العاشقين)
تاچاو دڵ خوێن بار نەکەی ، قەتعی هەموو ئەغیان نەکەی
فیکری ویساڵی یار نەکەی ،(هذا طريق العاشقين)
عاشق دەبێ مەستانە بێ، خاکی دەری مەیخانە بێ
ساقی لە کن پەیمانە بێ ، (هذا طريق العاشقين)
گەر دڵگوشا بادی سەبا ، شەرحی دڵم بۆ گوڵ نەبا
عوومری عەزیزم چووبە بادا (هذا طريق العاشقين)
سووتا دەروونم سەربەسەر ، خوێنین دڵە جان و جگەر
جسمێکە بێ ئسم و ئەسەر (هذا طريق العاشقين)
دیاسان لەدەر عەهدی ئەلەست ،جامێ لە جانان بگرە
هەر تا ئەبەد مەخموور و مەست ، (هذا طريق العاشقين)
دێوانە و سەوداسەرم ، کوژراوی خەمزەی دڵبەرم
دڵ پر لە ئێشی نەشتەرم ، (هذا طريق العاشقين)
چاوم بە سۆزی دڵ تەڕە ، دەریای ئاو و ئاورە
موتریب بڵێ ساقی وەرە ، (هذا طريق العاشقين)
پەروانە خۆی ئاوێتە بەست ، فەرمووی (چرا) مەخموری مەست
وەسڵم بەسووتان دێتە دەست (هذا طريق العاشقين)
بولبول دەناڵێ حەزین ، گوڵ دێتە عیشوە و پێکەنین
بگری بەسۆزی ئاتەشین ، (هذا طريق العاشقين
چی وەک وەفای بەندەیە؟ لەو باخی دڵ گوڵ خەندەیە؟
بەو جامی خزری زیندەیە؟؟ (هذا طريق العاشقين)
"حەزرەتی وەفایی"
Негізгі бет ئەی دڵ وەرە هۆشیار ببە ئاوایە ڕێگای عاشقان وتنی:ک.هەڵگورد. م.هێمن ک.ڕەوەند
Пікірлер: 8