ڤەژین مێدیا
هەوڵێکە بۆ ناساندنی پرس و بابەتەکانی دنیای فەرهەنگ، هونەر و ڕۆشنبیری له ڕێگەی بەرهەمی مێدیایی بە زمانی کوردی.
🔸ناساندنی فیلم
فیلمی کیسەڵەکان دەفڕن، لە ساڵی 2003 دوابەدوای دەسپێکی شەڕی ئەمریکا و عێراق درووست کراوە
دەرهێنەری فیلم، بەهمەنی قوبادی لە باشووری کوردستان و بە ئەکتەریی خەڵکی ئاسایی ناوچەکە، ئەم فیلمەی بەرهەم هێناوە
بووە بە یەکێک لە شاکارەکان لە ئاستی جیهاندا
باسی کۆمەڵێک منداڵ دەکات کە وەکوو قوربانیانی دوای شەڕ لە گەڵ ڕاستییە ناحەزەکاندا بەرەوڕوو دەبنەوە
دەرهێنەر لێکەوتە نالەبارەکانی دوای شەڕ بە تەسویر دەکێشێت
دەیەوێ پیشانی بدات کە منداڵان وەکوو چینی هەستیاری ئەو بارودۆخە چلۆن قارەمانانە بۆ بەرەنگاریی لە هەمبەر سیمای ڕەشی شەڕ بۆ ژیانیان تێئەکۆشن
ئەم فیلمە براوەی 42 خەڵاتە و لە 73 فستیڤاڵدا بەشداریی کردووە.
Негізгі бет کیسەڵەکانیش دەفڕن
Пікірлер