حیشمەت لوڕنژاد،
لەدایک بووی ساڵی ۱۳۲٦ی هەتاوی (۱۹٤۷ی زاینی) گەڕەکی عەلافخانەی شاری کرماشان،
باوک و باواگەورەیشی دەنگێکی خۆشیان هەبوو حیشمەتیش لە تەمەنی حەڤدەساڵی یەکەم گۆرانیی خۆی لەسەر هۆنراوەیەکی براکەی یەدوڵا لوڕنژاد(شەیدا کرماشانی) لە ڕادیۆ کرماشان تۆمار دەکات و هەر ئەو سەردەمە چالاکی خۆی لە بوواری گۆرانی ومۆسیقا دەستپێدەکات.
لوڕنژاد شێوازگری مامۆستایانی مۆسیقای کوردی، وەک سەید عەلی ئەسغەر و عەلی مەردان و تاهێر تۆفێق و حەسەن زیرەکە.
لە ڕادیۆ کرماشانیش بە هاوکاری مامۆستایانی ئەو سەردەمەی کرماشان وەک مەحموود مەرئەتی، ئەکبەر یەزدی، سەیفوڵا نادرشاهی و مەسعوود زەنگەنەمەجد کاری تۆمار کردووە و ماوەی ۲٥ ساڵیش فەرمانبەری دایەرەی کەشناسی کرماشان بووە.
زاڵبوونی لوڕنژاد بەسەر زارەوە جۆراوجۆرەکانی کوردی، وەک سۆرانی و هەورامی و کرمانجی و لوڕی و کەلهوڕی(فەیلی) وای کردووە کە بەرهەمەکانی ڕەنگین و پڕ لە هەست وسۆزی ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بن و خۆشەویستی کوردستانیش لە بەرەهەمەکانی هەڵدەقوڵێ.
لوڕنژاد نزیکەی دوسەد گۆرانیی بەزارەوە جۆراوجۆرەکانی کوردی پێشکەش بە مۆسێقای کوردی کردوە کە ئێستایش لە باشترینەکانی گۆرانی کوردین.
ئەم هونەرمەندە مەزنە لە لە ۲٥ی خەرمانانی ۱۳۷٤ ی هەتاوی، (۱٦ی ئەیلولی ۱۹۹٥ ی زاینی ) کۆچی دوایی دەکات و لە گۆڕستانی مینائاوای شاری کرماشان گیانی بەرزی ئارام دەگرێ.
یادی بەرز و هەتایی
Негізгі бет زەنجیر چاو مەست| حیشمەت لوڕنژاد | حشمت لرنژاد | Heshmat lornejad | KURDISH MUSIC | کرمانشاە
Пікірлер: 37