زەکەریا - نەتبینم ڕۆژێ ماڵم وێرانە | ژێرنووس
نەتبینم ڕۆژێ ماڵم وێرانە
نەتبینم ڕۆژێ شار بیابانە
شەقام کز و مات گەڵا ڕێزانە
نەتبینم ڕۆژێ ئاگر بارانە
بێ گیانە با بێ لێرەوە بێ
تا باخی ژینم ڕازاوە بێ
نەتبینم گەر ڕۆژێ نەتبینم
بێزارم مەرگی خۆم ئەبینم
بنێرە بنێرە لەم عەتر و شلێرە
لە ڕێحانەی زوڵفت بۆمیان هەڵبژێرە
کە من دووربم لە گوڵ جا چۆن بژیم لێرە
سەردەمێکە من بۆ تۆ ئەسوتێم
خوانەکا ڕۆژێ ئەگەر دووربی لێم
سەرم هەڵئەگرم وەکو دێوانە
نەتبینم ڕۆژێ ئاگر بارانە
#ZakariaAbdulla
#Natbinm
#Rozhgar
#2002
#Lyrics
#Kurdish_Songs
#Kurdish_Music
#Zakaria_Abdullah
#زەکەریا
#زەکەریا_عەبدوڵڵا
#زەکەریا_عبدڵڵە
#نەتبینم
#ڕۆژگار
#ژێرنووس
#گۆرانی_کوردی
#ژێرنووسی_کوردی
Негізгі бет Zakaria Abdulla - Natbinm Rozhe Malm Werana | Lyrics
Пікірлер: 121