تۆڕی میدیایی رووداو بەڵگەفیلمێکی لەبارەی باڵندەکانی قەرەداخ بەرهەمهێناوە، لەکاتی گەڕان و بەدواداچوون بۆ باڵندەکانی ئەو ناوچەیە، دوو جۆر باڵندەی دەگمەنیش لەلایەن تیمەکەی بەشی بەڵگەفیلمی رووداو دۆزرانەوە، کە یەکەمجارە لە کوردستان هێلانەیان دەبیندرێت.
لەق لەقی رەش، یەکێک لە باڵندەکانە، تاوەکو ئێستا لە کوردستان و عێراق تەنیا لەق لەقی سپی هێلانەی هەبووە، لەق لەقی رەش لە وەرزی کۆچکردندا تەنیا بەسەر ناوچەکەدا تێپەڕیون، بەڵام لەکاتی وێنەگرتنی ئەو بەڵگەفیلمەی رووداو، دوای گەڕانێکی زۆر و مانەوەی تیمەکە توانرا هێلانەی ئەو جۆرەش بدۆزرێتەوە.
ئەو دۆزینەوەیە لەسەر ئاستی جیهان گرنگە، چونکە بەپێی گوتەی (ریچارد پۆرتەر) پسپۆڕی باڵندە، لەسەر هێڵی کەمەرەی زەوی ئەو شوێنە خوارترین شوێنە تائێستا تۆمار کرابێت.
یەکێکی دیکە لەو باڵندانەی تازە دۆزراوەتەوە، ماسیگرەیەکی دەگمەن و جیاوازە، ماسیگرە چەند جۆرێکی هەن، بەڵام ئەم جۆرەیان تاوەکو ئێستا لە کوردستان هێلانەی نەدۆزراوەتەوە. لەکاتی وێنەگرتنی بەڵگەفیلمەکەی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەو هێلانەیەش دۆزرایەوە، کە یەکەمجارە تۆمار بکرێت.
بەڵگەفیلمەکە لەساڵی 2019 بەرهەمهێندراوە.
بەڕێوەبەری بەرهەم، وێنەگرتن و دەرهێنان: حەیدەر عومەر
مۆنتاژ: هەردی قادر
Негізгі бет Ойын-сауық بەڵگەفیلم- باڵندەکانی قەرەداخ
Пікірлер: 27