کوردستان، به‌هه‌شتێکی شاراوهیە له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. له رووبار و ده‌ریاچه‌کانه‌وه بۆ ناوچه گه‌رم و وشکه‌کان، هه‌رێمێک که هێشتا جێگه‌ی هه‌یه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی سرووشته‌که‌ی و پێدانی ژینگه‌یه‌کی له‌بار بۆ باڵنده و ئاژه‌ڵه کێوییه‌کانی.
به‌هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئاوی رووباره‌کان له وه‌رزی هاویندا ژیانی کێوی رۆژ به رۆژ سه‌ختتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ئاژه‌ڵه کێوییه‌کان ناچارده‌کات، که به‌رده‌وام له ده‌وروبه‌ری رووبار و کانیاوه‌کان بمێننه‌وه، چونکه ئاو جگه له‌وه‌ی که خۆی گرنگه بۆ ژیان، ده‌بێته هۆی زۆربوونی سه‌رچاوه‌کانی خۆراک بۆ زۆربه‌ی ئاژه‌ڵه کێوییه‌کان.
له‌م بەڵگەفیلمەدا دیمەن و وردەکارییەکانی ژیانی ئاژەڵانی کێوی له هه‌رێمی کوردستان بە وردی پیشاندەدرێت.
بەرهەمی ساڵی 2018
Негізгі бет Ойын-сауық BelgeFilm-BuhiŞta VeŞartî | بەڵگەفیلم- بەهەشتی شاراوە
Пікірлер: 19