هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
ساڵی ١٩٩٤
بەدوای عەشقا
بەدوای عەشقا کەوامن وێڵی شارانم
وەك برینداری زەبری گەسەی مارانم
ئیتر بۆچی لەگەڵ یاران حەشرنەکرێم
حەلیفێکم لەخێڵی شێخی سەنعانم
کەحاڵی خۆم ناتوانێ باسکا زمانم
لەناو فرمێسکی خۆما غەرقی تۆفانم
ئیتر تاکەی وەکو مەجنوون شیفانەدرێم
دەسا بۆ نایەت کوا حەکیمی لوقمانم
بادەی عەشقی نۆشیوە هەست و ویژدانم
کە بەدمەستم لێممەگرن چیە تاوانم
ئیتر بۆچی لەگەڵ مەستان حیساب نەکرێم
کە من هاوجامی بادەی پیری موغانم
Негізгі бет Музыка Bahjat Yahya - Badway Ashqa 1994
Пікірлер: 32