دهنگ: حهسهن دهرزی
گۆرانی: گهوههرێ
ھۆنراوە: مامۆستا ئاسۆ
مهقام: قانع
Photo digital by: Faruq Qubadi
ئهی فەلەک ڕاستۆ نەبی بۆ هیچ و پووچی دەورەکەت
گورگ ئەبێتە شوانی ڕان و دز ئەبێتە ئەولیا
گوڵ ئەگەر عەقڵی هەبێ قەت سەر لە خاک ناکاتە دەر
چونکە ڕۆژی دڕک و داڵە، گەرمی بازاڕی گیا
بێ حەیایی باوە ئەمڕۆ قوڕ بەسەردا کا حەیا
کەندەڵان سەربەرزە و شادە خۆ بشارێتۆ چیا
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ با غەم بڕوا شادی بێ
سۆزی ڕاز و ئەوینت، کچێ با ئەسپایی و ئەستەم دێ
خۆشی لەو وڵاتەیدا، کچێ بە زۆر دەڕوا و بە کەم دێ
ئەو ڕۆژەم لە خودا دەوێ، وەی گەر فەیزێکت بۆ دڵ بێ
لە یاری خۆم زیز بووم، وەی لە عالەم وایە گێژم
سەودایە لە سەری دام، کچێ وەک بولبولان دەبێژم
چ برین لە خۆم شک نابەم گوڵم، وەی بێ برین خوێناو دەڕێژم
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ چاو باز و ئەبرۆ کەوان
له گەردنی خۆت وەرداوە کچێ، لەعل و یاقوت و مەرجان
شێخی سەنعان بتبینێ گوڵم، وەی بۆت لا دەدا لە ئیمان
#Yassin #kurdish_music
Негізгі бет Hassan Derzi - Gewhere | حهسهن دهرزی - گهوههرێ
Пікірлер: 15