ساڵحی كوڕی مه‌لا نه‌سروڵڵا (١٨٥٦- ١٩٠٩) ناسراو به(حه‌ریق) یان حه‌ریقی یه‌كێكه له‌شاعیرانی كورد زمان.
ژیان:
حه‌ریق له‌ساڵی ١٨٥٦ له‌گوندی (زێوێ)ی ناوچه‌ی سورداشی سلێمانی له‌دایكبووه. زێوێ كه‌وتووه‌ته قه‌دپاڵی لای ڕۆژهه‌ڵاتی شاخی پیره‌مه‌گرون. مه‌لا نه‌سروڵڵای باوكی حه‌ریق له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه كورده‌وارییه بووه.
كه له‌ڕۆژگاری مێژوودا سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتی ئێران بوون. له‌گوندی كاشته‌ر له‌دایكبووه، ئه‌م ئاواریییه له‌گه‌ڵ گوندی لۆن كه‌وتوونه‌ته قه‌دپاڵی كێوی شاھۆ، زنجیرهیێكه له نێوان ھه‌ورامانی لھۆن و جۆانڕۆ. له باشوره‌وه پاڵی داوه‌ته ماھیده‌شت.
مه‌لا نه‌سروڵڵا له‌سه‌رده‌می فه‌قێیه‌تیدا ڕوو ده‌كاته ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری زێدی ژیانی باب‌و باپیرانی. دواتر كه ده‌گاته پله‌ی مه‌لایی، هه‌ر گوندی زێوێ ده‌بێته مه‌ڵبه‌ندی ژیانی.
سه‌ره‌تا حه‌ریق لای باوكی ده‌ستی به‌خوێندن كردووه، به‌رنامه زانستییه‌كانی ئایینی ئیسلام‌و زمانی عه‌ره‌بی به‌ئه‌نجامگه‌یاندووه، وه‌ك ڕێنووسی خوێندنی حوجره‌ی ئه‌و ڕۆژگارانه له‌لای هه‌ندێ له‌مه‌لایانی ئه‌و سه‌رده‌مه خوێندوویه‌تی، به‌شێكی ماوه‌ی سوخته‌یی له‌مزگه‌وتی شێخ محه‌مه‌دی به‌رزنجی له‌سلێمانی بردووه‌ته‌سه‌ر، پاشان، بۆ فێربوونی هه‌ندێكی دیكه لهزانستییه پێویستییه‌كانی مه‌لایه‌تی به‌ره‌و قه‌ره‌داغ كهوتووهتهڕێ. ماوه‌یێك له‌وێ خوێندوویهتیو دواتر ڕوویكردووه‌ته بیاره‌و ڕۆژانێكیش له‌وێ ماوه‌ته‌وه، ئه‌وجا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی.
حه‌ریق له‌ساڵی ١٨٨٤ چووه بۆ پێنجوێن، لای مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمانی پێنجوێنی خوێندووویه‌تی، له‌وێوه به‌ره‌و موكریان كهوتووهتهڕێ. له‌ماوه‌ی ژیانی ئه‌و وڵاته‌یدا ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ شێخ بورهان (شێخ یووسف شه‌مسه‌دین) په‌یدا دهكاتو له‌خانه‌قای ئه‌و ده‌مێنێته‌وه‌و مۆڵه‌تی ڕێگای نه‌قشبه‌ندی له‌شێخی بورهان وه‌رده‌گرێ.
ماوه‌ی ژیانی ساڵح له‌خانه‌قادا وه‌ك ساڵێك بووه، چونكه ساڵێك نابێت ژن بێنێ، به‌ڵام ئه‌و به‌دزی ژنی هێناوه، له‌به‌رئه‌وه شێخ له‌خانه‌قا ده‌ریكردووه.
ته‌نگوچه‌ڵه‌مه له‌ژیانی ساڵحدا زۆر بووه، جارێكیان به‌هۆنراوه‌یه‌ك یه‌كێك له‌كوڕه‌كانی شێخ عوسمانی ته‌وێڵه داده‌شۆرێ، ئاغای گونده‌كه ناوی (ئیعلزامولمولك) بووه، وه‌ك سوكایه‌تی ڕیشی پێ تاشیوه، شاعیر ناچار بووه لای قازی عه‌لی گه‌وره‌ی وڵات شكات بكات، دادگا خه‌ریكبووه ئاغاكه تاوانبار بكات بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی حه‌ریق بكاته‌وه، له‌و ماوه‌یه‌ی سكاڵاكه‌ی حه‌ریق له‌دادگا ده‌بێ، كوڕێكی كورد له‌گوندی (قه‌باغله‌ندی) كچێكی ئه‌رمه‌نی هه‌ڵده‌گرێ، باوكی ئه‌و كچه سه‌ر به‌كاربه‌ده‌ستانی ڕووسیا دهبێتو كێشه‌كه‌یان ده‌گاته دادگا.
ئیتر له‌به‌ر گه‌وره‌یی ئه‌م كێشه‌یه سكاڵاكه‌ی حه‌ریقیان له‌بیرده‌چێته‌وه. جارێكیان كابرایه‌ك لهحهریق ده‌پرسێت ڕووداوی ڕیشه‌كه‌ت گه‌یشته كوێ؟ له‌وه‌ڵامدا حه‌ریق ده‌ڵێت "بابه‌لێ ڕیشی من لههینهكهی كچه ئه‌رمه‌نیدا ونبوو".
پاشان حه‌ریق به‌ئیمام له‌مزگه‌وتی سه‌ید حه‌سه‌ن، مزگه‌وتی هه‌ژارانیان پێده‌وت، له‌سابڵاغ (مه‌هاباد) دامه‌زرا. وه‌ك موریدو سۆفییه‌كی شێخی بورهان هه‌موو ژیانی له‌وێ برده‌سه‌ر، تا له‌ساڵی ١٩٠٩ له‌وێ كۆچی دوایی كردوو له‌گۆڕستانی مه‌لا جامی نێژراوه. ئێستا جێی گۆڕی شاعیر نه‌ماوه‌و ئه‌و گۆڕستانه بووه به‌ئاوه‌دانی.
Негізгі бет Diwani Hariq دیوانی حەریق
No video
Пікірлер: 9