به‌شی یه‌ك
• Diwani Nari mala kaka ...
نــاری ناوی مه‌لا كاكه حه‌مه كوڕی مه‌لا ئه‌حمه‌د كوڕی مه‌لا موحه‌مه‌د كوڕی مه‌لا عه‌بدولره‌حمان له دێی (بــادهڵان) له ناوچه‌ی شلێری قه‌زای پێنجوێن كه سه‌ر به پارێزگای سلێمانیه له ساڵی ١٨٧٤ز له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایین په‌روه‌ر هاتۆته دنیاوه، كاتی خۆی بنه‌ماڵه‌كه‌یان له دێی (زیر هه‌رمێ)ی ناوچه‌ی شلێر بوون، مامۆستا عه‌لائه‌دین سه‌جادیش ده‌ڵێت له دێی (كیكن)ی مه‌ریوان هاتۆته دنیاوه،چونكه دایكی له به‌گزاده‌كانی ئه‌و دێیه‌یه و مامۆستا د. مارف خه‌زنه‌دار ده‌ڵێت له دێی (ساوجی كۆن) هاتۆته دنیاوه.
نـــاری دوای ته‌واوكردنی فه‌قێیه‌تی ماوه‌یه‌ك له گوندی كیكن ژیاوه و له دوایدا گوندی بێلوو بووه به جێی زینده‌گانی بۆیه له‌ناو خه‌ڵیكدا به مه‌لا كاكه حه‌مه‌ی بێلوو ناوبانگی ده‌ركردووه كه دێی بێلوو ده‌كه‌وێته نێوان مه‌ریوان و پێنجوێن. له شیعردا ناوی (نـــاری) هه‌ڵبژاردووه وه‌ك نازناویشیعری به واتای (ئاگرین).
سه‌ره‌تای خوێندنی ناری لای باوكی قورئان و كتێبه وورده‌كان ئه‌خوێنێ، پاشان هه‌ر له‌لای فه‌قێیه‌كانی باوكی ده‌ست ئه‌كات به (عوامل) و ئه‌بێ به سوخته، ئینجا له‌سه‌ر ده‌ستووری كۆنی حوجره. به فه‌قێیه‌تی له‌گه‌لێ جێگا ژیاوه له‌وانه هه‌ندێ له ئاواییه‌كانی ناوچه‌ی مه‌ریوان و ســنه و پێنجوێن, (شرح شمس)ی لای زانای گه‌وره مه‌لا عبدالرحمانی پێنجوێنی خوێندووه. له‌وێوه ئه‌چێت بۆ سلێمانی له مزگه‌وتی شێخ عبدالرحمان شێخ ئه‌بوبه‌كر كه ئێستا به مزگه‌وتی بابه عه‌لی به‌ناوبانگه ماوه‌ته‌وه، ئینجا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ســـنه و له مزگه‌وتی (شریعت مــدار) و (دار الاحسان) نزیكی ساڵ و نیوێك ئه‌مێنێته‌وه، له‌وێوه چووه بۆ بانه بۆلای قازی (عبدالرحمان) له‌وێوه بۆ ســابڵاخ و بۆ مه‌دره‌سه‌ی (تورجانی زاده‌كان) له‌وێوه بۆ (وان) و (باشقه‌لا) له كوردستانی باكوور، پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر و له‌وێوه چووه بۆ ره‌واندووز بۆلای (مه‌لا ئه‌سعه‌د ئه‌فه‌ندی خه‌یلانی) و اهساڵی ١٨٩٧ز ئیجازه‌ی ته‌دریس و دوازده عیلمی مه‌لایه‌تی لای ئه‌م زانا گه‌وره‌یه وه‌رگرتووه پاش ئه‌وه بێ وچان و پشوو به تێگه‌یشتنێكی به‌ر فراوانه‌وه پله به پله قۆناغه‌كانی خوێندن و زانیاریه هه‌مه جۆره‌كان ته‌واو ده‌كات، پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه مه‌ریوان.
نــاری كه به یه‌كجاری گه‌ڕایه‌وه مه‌ریوان، بــاوكی كۆچی دوایی كردبوو، بۆ مه‌به‌ستی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی و دابینكردنی ژیانی تایبه‌تی خۆی له دێی (كیكن)ی نزیك مه‌ریوان نیشته جێ بووه، له پاش سێ ساڵ له‌گه‌ڵ (خاتوو پیرۆز ) كه خزمی دایكیه‌تی ژیانی خێزانی پێكه‌وه ده‌نێت و دوو كوڕ و كچێكی به ناوه‌كانی (مه‌لا ئه‌حمه‌د ، مه‌لا عبدالله، مه‌عصومه خانم)ی لێ ده‌بێت, له ساڵی ١٩٠٤ز دا له‌سه‌ر داوای (حسێن به‌گی بێلوو) ئه‌بێته مامۆستای حوجره‌ی مزگه‌وتی دێی بێلوو،
ئیتر له‌وێ هه‌موو ژیانی به ده‌رس ووتنه‌وه به‌سه‌ر ئه‌بات و به مه‌لا كاكه حه‌مه‌ی بێلوو ناوبانگ ده‌رئه‌كات. زۆر له فه‌قێیه‌كانی كوردستان له حوجره‌كه‌یدا به پله و پایه‌ی مه‌لایه‌تی گه‌یشتوون تــــا له ساڵی ١٩٤٤ز و له ته‌مه‌نی ٧٠ ساڵیدا كۆچی دوایی ئه‌كات و له ئاسمانی ئه‌ده‌ب و وێژه‌ی كوردی ئاواده‌بێت و هه‌ر له دێی بێلوو نێژراوه.
Негізгі бет Diwani Nari mala kaka hamay belw bashi Dw دیوانی ناری مه‌لا كاكه حه‌مه‌ی بێلوو به‌شی دوو
Пікірлер: 6