ده‌نگ: حه‌سه‌ن ده‌رزی
گۆرانی: جوانه ڕه‌وت و ڕۆینت
هۆنراوه: حافزی شیرازی
وه‌رگێڕانی: مامۆستا حه‌قیقی
Photo digital by: Faruq Qubadi
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-
جوانە ڕەوت و ڕۆینت گیانە لەبەر سایەت مرم
لادە بتبینم لەبەر ئەو قەدە ڕەعنایەت مرم
تۆ گوتووتە كەی لەبەر من دەمری؟ تاڵووكەت چییە؟
جوانە داخوازت لەبەر ئاوات و داوایەت مرم
شێت و شەیدای عیشقی تۆم مەیگێڕی مەحبووبم لەکوێی
ئەی لەبەر ئەو لارولەنجە و بەژن و باڵایەت مرم
پێی بڵێ ئاوڕێک، ئەمن عومرێکە شێتی عیشقی تۆم
ئەی لەبەر ئەو چاوە مەستە و زولفە تاتایەت مرم
لێوی لەعلم تۆ گوتت، هەم دەرد ئەبەخشێ هەم دەوا
گا لەبەر دەردت مرم گا بۆ موداوایەت مرم
چاوی بەد دوور بێ لە ڕووت زۆر جوانە ڕەوت و ڕۆینت
بەو خەیاڵەی هەم لەبەر ڕەوتی کەو ئاسایەت مرم
گەرچی ڕێی ئه‌شق لە بۆ جێژوانی وەسڵی تۆ نییە
جێم کە تا بێم و لەبەر بەردەرکی بێڵایەت مرم
3:58 وشه‌ی (ئه‌شق) له‌بری وشه‌ی (حافظ) به‌كارهاتووه.
Негізгі бет Hassan Derzi | حه‌سه‌ن ده‌رزی - جوانه ڕه‌وت و ڕۆینت
Пікірлер: 33