ڕاپۆرتی ژووری هەواڵی پەیام...
جارێكی تر پرسی ئەشكەنجەدانی زیندانیان لە هەرێمی كوردستان دەبێتەوە بە ناوەڕۆكی ڕاپۆرتی ڕیكخراوە جیهانییەكانی مافی مرۆڤ و ڕێكخراوی هیومان ڕایتس ۆچ ڕایگەیاند: لە زیندانەكانی هەرێمی كوردستان لە ژێر ئەشكەنجەدا مێردمنداڵان ناچار دەكرێن دان بەوەدا بنێن كە پەیوەندیان لەگەڵ داعشدا هەبوە.
رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ لە راپۆرتێكدا لەسەر زاری ژمارەیەك منداڵ و مێردمنداڵەوە بڵاوی كردوەتەوە: ئەفسەرانی ئاسایش بە لێدان و بەكارهێنانی تەزوی كارەبا و ئەشكەنجەیان داون زۆرێكیان پارێزەریان نەبوە و تەنانەت رێگەیان پێنەدراوە نوسراوی دانپێنانەكان كە ئاسایش بۆیان نوسیون بخوێننەوە و بەزۆر پێیان واژۆ كردون.
رێكخراوی چاودێریی مافەكانی مرۆڤ لە سەنتەری چاكسازی ژنان و منداڵانی هەولێر لە تشرینی دوەمی (2018) چاوپێكەوتنی لەگەڵ (20) مێردمنداڵ كردوە كە تەمەنیان لە نێوان (14) بۆ (17) ساڵدا بوە، سەرجەمی ئەو مێردمنداڵانە یان سزادراو یان تۆمەتباری پەیوەندی لەگەڵ داعش بوون، هەروەها لەگەڵ سێ مێردمنداڵ كە تازە ئازاد كراون چاوپێكەوتنی كردووە.
لەكاتی سەردانەكەیاندا، ستافی سەنتەرەكە ئاشكرایان كردوە؛ كە (63) منداڵ لە سەنتەرەكەدا بە تۆمەتی كاری پەیوەندیدار بە تیرۆرەوە بەندن و (43) منداڵیان سزادراون.
بەپێی راپۆرتەكە لە كۆی (23) منداڵ (16) منداڵیان وتویانە؛ لەكاتی لێكۆڵینەوەدا لە بنكەكانی ئاسایش ئەفسەرەكان بە لێدانی هەمو جەستەیان بە سۆندە و كێبڵی كارەبایی و دار ئەشكەنجەیان داون.
سێ لە مێردمنداڵەكان ئاشكرایان كردوە؛ ئەفسەران بە تەزوی كارەبا ئەشكەنجەیان داون، هەندێكی تریان بۆ ماوەی دو سەعات بەشێوازی دوپشكی لە دواوە دەستیان بەستراوەو ژمارەیەك لە منداڵەكان بۆماوەی چەند رۆژێك تا ئەو كاتەی دانپێدانانیان كردووه ئەشكەنجەدراون.
چوار مێردمنداڵی دیكەیان بە رێكخراوەكەیان وتوە: ئاسایش لەكاتی لێكۆڵینەوەدا هەڕەشەی ئەشكەنجەدانیان لێكردون، مێردمنداڵێكی (17) ساڵ وتویەتی: ئەفسەری لێكۆڵەر پێیوتوە :ئەگەر راستیەكەمان پێنەڵێی، ئەوا كوڕەكان بانگ دەكەم بێن لێتبەن و ئێسقانەكانت بشكێنن.
مێردمنداڵێكی تەمەن (16) ساڵ بە هیومان رایتس ۆچی وتووە: سەرەرای ئەوەی هیج پەیوەندییەكی بە داعشەوە نەبووە، بەلام لە نوسراوی دانپێنانەكەیدا وتویەتی: بۆماوەی 16 رۆژ پەیوەندی بە داعشەوە كردووە، ئەویش لە ناچاریدا و لە پێناو وەستاندن و رزگاربونی لە ئەشكەنجە واژۆی دانپێدانانەكەی كردووە.
یەكێك لە منداڵەكان دەڵێت: ئەفسەری لێكۆڵەر پێی وتم: دەبێت بڵێی سێ مانگ لەگەڵ داعش كارم كردوە، منیش وتومە لەگەڵ داعشدا نەبووم، بەڵام دواتر دوای دو سەعات لە لێكۆڵینەوە و ئەشكەنجەدان ئیعترافی كردووەو بە دانپێدانان رازی بووە، هەروەها زۆرێكیان دوای خوێندنەوەی دانپێنانەكان لە دادگادا زانیویانە چی تێدا نوسراوە.
بەپێی راپۆرتەكە؛ پێنج منداڵ بە دادوەری لێكۆڵەریان وتوە كە لە ژێر ئەشكەنجەدا ئیعترافیان كردوە، بەڵام دادوەرەكان گوێیان لێ نەگرتوون و وتەكانیان پشتگوێ خستون.
لای خۆشیەوە جۆو بێكەر، بەڕێوەبەری داكۆكیكردن لە مافەكانی منداڵ لە هیومان رایتس ۆچ لەوبارەیەوە رایگەیاندوە: دوای دو ساڵ لە بەڵێندان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ لێكۆڵینەوەكردن لە ئەشكەنجەدانی منداڵانی بەندكراو، هێشتا ئەم دیاردەیە بەشێوەیەكی ترسناك بەردەوامە، دەبێت بەرپرسانی كوردستان دەستبەجێ دەست لە ئەشكەنجەدانی منداڵان هەڵگرن و لێكۆڵینەوە لەو كەسانە بكەن كە لە پشت ئەو كارەوەن.
جێی ئاماژەیە ئەمە یەكەم جار نییە ڕێكخراوە جیهانییەكانی مافەكانی مرۆڤ باس لە بونی زیندانی نهێنی و ئەشكەنجدانی هاولاتیان و مێردمنداڵان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستانەوە دەكەن و بەردەوامیش حكومەتی هەرێم زانیارییەكانی ڕەتكردووەتەوە.
Негізгі бет هیومان ڕایتس ۆچ: لە زیندانەكانی هەرێم مێردمنداڵان ئەشكەنجە دەدرێن
Пікірлер: 2